ئه‌وروپا

فەرمی: مانچێستەر سیتی ڕۆشتنی ئەگوێرۆی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی سێرجیۆ ئەگوێرۆی لە یانەكەی ڕاگەیاند لە كۆتایی وەرز.

ئەگوێرۆ لە هاوینی 2011 لە ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانیەوە پەیوەندی بە مان سیتیەوە كرد و 10 ساڵ بە درێسی سیتیەوە یاری كرد.

هێرشبەرەكەی تانگۆ گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و یاریزانەكە ئازاد دەبێت لەوەی پەیوەندی بە هەر یانەیەكەوە بكات و بارسێلۆناش نزیكترین بژاردەیە بە گوێرەی سەرچاوەكان.

ئەگوێرۆ 384 یاری بە درێسی سیتیزنەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی 257 گۆڵ تۆمار بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و گۆڵكاری مێژووی یانەكەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button