ئه‌وروپامۆندیال

مەیسۆن ماونت ژمارەیەکی چاڤی هێرناندێزی تۆمار کردەوە

یاریگا- مەیسۆن ماونت لە درەوشانەوەی بەردەوامبە و شەوی ڕابردووش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانی تۆمارێکی چاڤی هێرناندێز ئەنجام بداتەوە.

بەگوێرەی داتایەکی پێگەی ESPNی وەرزشی، یاریزانە ئینگلیزییەکە بەرامبەر سان مارینۆ کە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام براوه بوون لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، توانی هەشت هەلی گۆڵ تۆمارکردن بڕەخسێنێ.

ئەو ژمارەیش کۆتا جار یاریزانێک لە پاڵاوتنەکان ئەنجامی دابێت، چاڤی هێرناندێز بوو لە ساڵی 2008 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ئەوەی ناوی ماونتی لەم ژمارەیەدا هێناوەتە بەر ڕۆشناییەکان، ئەوەیە یاریزانەکەی چێڵسی تەنها 45 خولەک یاری کرد لە یارییەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button