“ئەم هاوینە ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی گەورە ئەنجام دەدات”
یاریگا- لەم ڕۆژانەدا هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەنگۆی دڵخۆشکەر دەبیستن سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوەکان و لە تازەترین دەنگوباسدا گرێبەستی گەورە دەدرێت بە گوێی مەدریدییەکاندا.
ناوی هەریەکە لە کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بەهێزترین ناون کە دەلکێنرێن بە یانە شاهانەکەوە و هەرەوەها گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش ئەگەرێکیترە.
جۆزێپ پێدرۆڵی پێشکەشکاری بەناوبانگ لە بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی، لە میانی گفتوگۆیەکدا کە مارکایش بڵاوی کردۆتەوە، گوتی: “ئەوەی من لێی دڵنیام ئەوەیە کە ئەم هاوینە ڕیاڵ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام دەدات. شەوی پێنجشەممە [خۆخێ مێندێز] ئاماژەی دا بە شیمانەی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید. هەست بەوە دەکەم کە یوڤێنتوس مانەوەی ڕۆنادۆی پێ هەڵناسووڕێت و بۆیە ڕێگر نابن لە ڕۆشتنی. بۆ وەرزی داهاتوو کریستیانۆ لە یوڤی نابینم، ئەوە بە دڵنیایی.”
بە گوێرەی سەرچاوە جیاوەازەکان، ئەو سێ ناوەی سەرەوە بە شێوازی جیاواز و گرێبەستی جیاواز لە دیارترین ئەگەرەکانن وەرزی داهاتوو یەکێکیان درێسی مێرەنگی بپۆشێت.