ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

ئەستێرەیەکی باسکەی ئەمریکا دەبێتە خاوەنی بەشێک لە یانەی لیڤەرپوول

یاریگا
لیبرۆن جەیمس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا و یانەی لۆس ئانجلۆسی ئەم وڵاتە دەبێتە خاوەنی بەشێکی زیاتری یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند.

ماڵپەری سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووە کە ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئەمریکا بەشیکی دیکەی کۆمپانیای FSG کە خاوەنی بەشی هەرە زۆری یانەی ئینگلیزیەکەیە، کریوەتەوە و بەم شێوەیە ئەویش دەبێتە خاوەنی سەرەکی بەشی رێدز، کە پێشتر ئەو یاریزانە تەنها %2ـی بەشی ئەم یانەیەی کری بوو.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە لیبرۆن جەیمز داهاتەکەی چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی 2021 بگات بە 95.4 ملیۆن دۆلار کە 31.4 ملیۆن تەنها وەکو موچە لە یانەکەی وەردەگرێت و بەم شێوەیە هاوکارێکی باشی دارایی یانەی لیڤەرپوول دەکات.

Back to top button