گرنگترینوه‌رزشه‌کانی تر

کارتێکی لیبرۆن جەیمس بە زیاد لە پێنج ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

Korek Telecom

کارتێکی ئاڵوگۆڕیی لیبرۆن جەیمس بووە گرانترین لە مێژوودا و بە ٥.٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

کۆکردنەوەی کارتە دەگمەنەکانی یاریزانان بووەتە خولیایەکی وەرزشدۆستان و کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان بە تایبەت لە ئەمریکا، هۆکاری گرانی نرخی بەشێکیان تەنها بەهۆی دەگمەنیی و بەها مێژووییەکەیەتی.

کارتەکە وێنەی لیبرۆنە لە یەکەم ساڵی ژیانی پیشەگەرییەتی ئەوکاتەی یاری بۆ کلیڤلاند دەکرد. لە مانگی یەکیشدا کارتێکی ساڵی ١٩٥٢ی  یاریزانی بەیسبۆڵ میکی مانتڵ بەنرخێکی هاوشێوە فرۆشراوە. هەر لەم ساڵدا کارتێکی کۆبی برایت بە ١.٧٩٥ ملیۆن و کارتێکی تۆم برەیدی ئەستێرەی رەگبی بە ٢.٢٥ ملیۆن

بەهۆکاری سەلامەتی، ناوی کڕیاری کارتەکەی لیبرۆن جەیمس ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!