ئه‌مریکا

پادشای باسکەی ئەمریکاش چووە سعودیە

یاریگا

دوای ئەوەی سەیری ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئەوروپای کرد کە بە گرێبەستە خەیاڵیەکان دەچنە سعودیە، لیبرۆن جەیمس ئەستێرەی باسکەی ئەمریکا ڕۆژێک بە گاڵتەجاڕیەوە وتی درێغی ناکات ئەگەرێ ئۆفەرێک لەلایەن سعودییەکانەوە پێشکەشی بکات و یەکسەر پەسەندی دەکات.

ئێستا لیبرۆن گەشتی بۆ سعودیە کردووە، بەڵام هاندەرانی پادشای باسکەی دەتوانن ئارام بگرن، چونکە ئەو یاریزانە هیچ بڕیارێکی نەداوە یانەی لۆس ئەنجلۆس لیکەرز بەجێبهێڵێت و لە تیپە ئاماتۆرەکانی سعودیە یاری بکات!

لێبرۆن جەیمس لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی وەرزشی سعودیە گەشتی ڕیازی پایتەختی ئەو وڵاتەی کرد و لەم دواییانەدا بەشداری لە کەمپی مەشقی لاوانی ئەم وڵاتە کرد و لەگەڵ بەشێک لە یاریزانە لاوەکانی ئەم وڵاتە بەشداری جەند راهێنانێکی کرد.

چالاکییەکانی سعودییەکان بۆ پەرەپێدانی وەرزش لە وڵاتەکەیاندا تەنیا لە تۆپی پێدا سنووردار نییە و ئەوان دەیانەوێت لە رێگەی ئەستێرەکانی وەرزشە جۆراوجۆرەکان سوود لەم هەنگاوەیان ببینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button