ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆکی لالیگا پشتگیری گەڕانەوەی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا
خاڤیەر تیباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا پێیوایە گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەی زۆر باش دەبێت.

سەرۆکەکەی خولی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکد لەگەڵ ماڵپەری Europa Press سەبارەت بە دەنگۆی گەڕانەوەی گۆڵکاری پێشووی شایانەکان گووتی ” بە بڕوای من گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریال مەدرید باش دەبێت ”، ناوبراو پێشتریش پشتگیری مانەوەی لیۆنێل میسی لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای کردووە، چونکە ئەوان باش دەزانن دوای چوونی ئەم یاریزانەش لە لالیگا، ئەو کات لە رووی داراییەوە خولەکەیان زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت.

تێباس سەبارەت بە گەڕانەوەی هاندەرانیش بۆ یاریگاکان گووتی ” لە هەوڵی ئەوەداین تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان، واتە مانگی چوار بتوانین رێگە بە گەڕانەوەی بەشێک لە هاندەران بۆ یاریگاکان بدەین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button