ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

تیباس: ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس وەکو پوتین درۆزنن

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا جارێکیتر هێرش دەکاتە سەر ئەو سێ یانەیەی لە خولی سوپەرلیگدا ماون.

تیباس لە لێدوانێکدا بۆ دەیلی مەیڵ وتی “ئانیێلی دەبێت روونکردنەوە بدات بەنیازی چین ئەگەر وانەکات کەواتە درۆ دەکەن، هەفتەی پێشوو لە ماڵەکەی ئانیێلی ئەو سێ یانەیە کۆبوونەتەوە و ئێستا دەڵێن نایەنەوێت تەنها چەند یانەیەکی دیاریکراو بێت، زۆر زەحمەتە یانە ئینگلیزییەکان بەشداربن و ئێستا شێوازەکەیان گۆڕیووە، ئەوان یوفا و پریمەرلیگیان کردووەتە دوژمنی خۆیان بۆیە وا دەڵێن، هەرجارێک قسە دەکەن شتێکی جیاوازە ئەوان لە پوتین زیاتر درۆ دەکەن”.

ئەم لێدوانەی تیباس پاش ئەوە هات، ئانیێلی رایگەیاند پڕۆژەکە بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە زیندوو دەکەنەوە و سوورن لەسەر ئەنجامدانی سوپەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button