ئیسپانیا

تیباس: تەنیا یەك یانە لە ئیسپانیا دەتوانێت هالاند و ئێمباپێ بگوازێتەوە

یاریگا-

تیباس، سەرۆكی لالیگا لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد كە تەنیا یەك یانە لە ئیسپانیا لە توانایدایە كیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەردوو هێرشبەری دیاری ئێستای تۆپی پێ كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان و ئێرلینگ هالاند هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا دوو دیارترین ناون و چاوەڕوان دەكرێت ڕكابەری نێوانیان لە داهاتوودا بەهێزتر بێت.

بەڵام خاڤیێر تیباس سەرۆکی خولی ئیسپانیا پێی وایە یانەی ڕیال مەدرید تاکە یانەیە لە ئیسپانیا كە توانای گواستنەوەی هالاند و ئێمباپێی هەبێت.

تیباس لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ووتی: هیوادارم ئەو دووانە پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بکەن، بەڵام ناتوانن پەیوەندی بە هیچ یانەیەكی دیكەوە بکەن جگە لە ریال مەدرید، چونکە دۆخی ئابووری بارسێلۆنا ڕێگەی پێنادات لەم بابەتە نزیک بێتەوە.

هەروەها ووتیشی: بڕوا ناكەم بارسێلۆنا بتوانێت لەو قەیرانی داراییەی تێی كەوتووە بەو زوانە رزگاری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button