بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
بەفەرمی؛ نەورۆز گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا-
یانەی نەورۆز بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زەورا زەرغام ئیسماعیل واژووکرد.
زەرغام ئیسماعیل تەمەن 32 ساڵ لە هێڵی بەرگری باڵی چەپ یاری دەکات لە وەرزی رابردوو لە یانەی خالدیە بەحرێنی پەیوەندی بە یانەی زەورا کرد، بەڵام لە زۆربەی یارییەکان یاریزانی یەدەگ بوو.
زەرغام ئیسماعیل لە یانەکانی شورتە ق زەورا و قوە جویە یاریکردووە و یاری بۆ یانەی ریزا سپۆری تورکیا و خالدیە بەحرێنی وەکو یاریزانی پیشەگەر یاریکردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی و یارییەکانی پاڵاوتن کردووە.



