بەرپرسیارییەتی دەگرمە ئەستۆ؛ فێدریکۆ ڤاڵڤێردی دوای کرانەدەرەوەیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
"بە رادەی پێویست باش نەبووم"

یاریگا –
فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی بێدەنگی خۆی شکاند دوای دەرکرانی ئوروگوای لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی، کاتێک پەیامێکی پڕ لە سۆزی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە چەند رۆژێک دوای چوونەدەرەوەی تیمەکە و ئەو مشتومڕانەی لە دەوری مارسێلۆ بیێلسای راهێنەر و پێکهاتەکە هەبوون.
لە پەیامەکەیدا، کاپتنەکەی ئۆروگوای باسی لە بێهیواییە کرد و نوسیوویەتی:
چەند رۆژێک بەسەر دەرکرانماندا تێپەڕیوە و ئێستا خەریکە تێدەگەم لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەزموونم کردن. تەنانەت لەگەڵ ئەوەشدا، دەزانم بەشێک لە من هەیە کە رەنگە هەرگیز بەسەر دەرکرانێکی دیکەی قۆناخی یەکەمدا زاڵ نەبێت، وەکوو ئەوەی لە جامی جیهانی قەتەردا تووشم بوو. ئەو برینە هێشتا هەیە. هەست بە بەرپرسیارییەتییەکی یەکجار گەورە بەرامبەر بە وڵاتەکەم دەکەم. ئەمە شانازییەکە کە روحم پڕ دەکات. من هەموو شتێکم لە چوارچێوەی تواناکانی خۆمدا کرد. خۆم لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە ئامادە کرد و هەوڵمدا ئەوەی پێشتر روویدا دووبارە نەبێتەوە، بە درێژایی تەواوی وەرزەکە بە قورسی هەوڵمدا. بەڵام ئاشکرایە ئەمە بەس نەبوو. من شکستەکە قبووڵ دەکەم. بەرپرسیارییەتی تەواو دەگرمە ئەستۆ بۆ نەبوونی توانام لە جێبەجێکردنی ئەرکم بەرامبەر بە تیمی نیشتمانی و بەرامبەر بە ئێوە هەمووتان. بەرپرسیارییەتی ئەم شکستە دەگرمە ئەستۆ و دەزانم لەو ئاستەدا نەبووم کە چاوەڕوان دەکرا.
سەرەڕای ئەم پاشەکشەیە، ڤاڵڤێردی ئەوەی روون کردەوە کە هیچ بەنیازی جێهێشتنی تیمی نیشتمانی نییە و نوسیوویەتی:
لەژێر هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەم نابم، تەنانەت ئەگەر بە بەهای ژیانیشم بێت. من نازانم چۆن یان کەی، بەڵام بە ژیانم سوێند دەخۆم کە ئەم تیمە نیشتمانییە جێناهێڵم تاوەکوو یارمەتی گەڕانەوەی نەدەم بۆ لووتکە.
View this post on Instagram



