ئه‌وروپائیسپانیا

خوان لاپۆرتا بە توندی وەڵامی تیباس دەداتەوە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای ئیسپانی و سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا بە پەیامێكی بەهێز وەڵامی خافێر تیباسی سەرۆكی خولی ئیسپانی دەداتەوە سەبارەت بە گرێبەستی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

تیباس لە لێدوانێكیدا ئەوەی ئاشكرا كرد كە بارسێلۆنا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت لیڤاندۆڤسكی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

لای خۆیەوە لاپۆرتا وەڵامی لێدوانەكانی تیباس دەداتەوە و و دەڵێت: دەربارەی لێدوانەكانی سەرۆكی لالیگا كە ووتی ناتوانین گرێبەست لەگەڵ یاریزانێك واژۆ بكەین ، ئەمەوێ بیری سەرۆكی بخەمەوە كە ئەركی ئەو چاودێریكردنی خولی ئیسپانی و یانە بەشدار بووەكانە نەك ئەو قسانە.

هەروەها ووتیشی: من داوا لە ئەو دەكەم كە لێدوان نەدات لەوەی كە ئێمە دەتوانین یاریزانێكی دیاریكراو بگوازینەوە یان نا ، چونكە ئەوە زیان بە بەرژەوەندیەكانی بارسێلۆنا دەگەیەنێت ، ئەگەر بە مەبەست ئەوە بكات ئەوا ئێمە قبوڵی ناكەین ، بەڵام ئەگەر بێ مەبەست قسە بكات ئەوا دەیەوێت خۆی بەناوبانگ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button