ئیسپانیاگرنگترین

تیباس: پێرێز بارسێلۆنای بە بارتمە گرتووە!

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی لالیگا دەڵێت هۆکاری بڕیارە سەیرەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا بەهۆی ئەوەیە  فلۆرەنتینۆ پێرێز  ئەو یانەیەی بە بارتمە گرتووە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی تیباس وتی “بارسێلۆنا ئامادەبوون گرێبەستەکەی سی ڤی سی قبوڵ بکەن بەڵام پەشیمان بوونەوە کاتێک پێرێز قسەی لەگەڵکردن، لەنێو بەڕێوبەرایەتی بارسێلۆنا خۆ بچووککردنەوەیەک هەیە بەرامبەر پێرێز. دەزانم مێسی بەهۆکاری دارایی نەبوو لە بارسا رۆیشت و دەکرا بمایاتەوە ئەگەر گرێبەستی سی ڤی سی قبوڵ بکرایەوە”.

بڕیار وابوو لالیگا گرێبەستێک لەگەڵ گروپی سی ڤی سی واژۆبکات بەمەبەستی فرۆشتنی بەشێکی زۆری داهاتەکانی خولەکە و وەرگرتنی پێشەییەکی زۆر بۆ یانەکان لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە پارەی گواستنەوەی پەخشی یارییەکانو  چەند داهاتێکی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button