ئیسپانیا

زیدان: بەمزووانە بڕیار لەسەر هازارد دەدرێت

یاریگا-زینەدین زیدان باسی ئێدین هازاردی کرد پاش سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر ئەتەلەنتا بە بێ ئەو ئەستێرەیە.

پێشتر راگەیەندرا ئێدین لەو یارییەدا بەهۆی پێکان بەشداری ناکات بەڵام لە نێو یاریزانە یەدەگەکانیش نەبینرا وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا بەمەبەستی پشتیوانی کردنی یانەکەی لەو یارییە چارەنووسازەدا.

ئەو پرسە رووبەرووی زیدان کرایەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی “هازارد مۆڵەتی لە من وەرگرت تاوەکو لەو یارییە ئامادە نەبێت و منیش رێگەم پێدا”.

دواتر زیدان ئاشکرایکرد لەم چەند رۆژەدا بڕیار لەسەر هازارد دەدەن بڕیار دەدرێت نەشتەرگەری بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام بدرێت یاخود نا کە بۆ ماوەیەکی زۆر دووریدەخاتەوە.

مەدرید بە چوون و هاتن ٤-١ شکستی بە ئەتەلەنتا هێنا و گەیشتە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button