فەڕمی: ڕۆما ڕۆشتنی دی ڕۆسی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند
یاریگا- یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بەفەڕمی ڕۆشتنی كاپیتانۆی یانەكەی دانێلی دی ڕۆسی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند، بەمەش چیرۆكی 18 ساڵی ڕۆما و دی ڕۆسی كۆتایی دێت.
پەڕەی فەڕمی یانەكە لە تویتەر ئەوەی ڕاگەیاند كە یاریزانەكە كۆتایی وەرز یانەكە جێ دەهێڵێت و ڕوو لە یانەیەكی دیكە دەكات.
ئەوەشیان ڕوونكردەوە كە یاری ڕۆما بەرامبەر پارما لە كۆتا هەفتەی خولی ئیتاڵی كۆتا یاری یاریزانە 35 ساڵانەكە دەبێت بە درێسی ڕۆماوە.
سەرۆكی ڕۆما جایمس بالۆتا بۆ پەڕەی فەڕمی یانەكە: لە یەكەم یاری ساڵی 2001 تا ئەو كاتەی بوو بە كاپتنی یانەكە جێگای شانازی بووە بۆ ئێمەو و هەموو هاندەران، بە فرمێسكەوە ماڵئاوایی لێدەكەین، ڕێز لە بڕیارەكەی دەگرین كە دەیەوێت یاریبكات بە درێسێكی دیكەوە، دەمەوێت سوپاسی بكەم بۆ هەموو ئەو شتانەی پێشكەشی كردین، دەرگای یانەكەمان كراوەیە بۆی هەر كات و بە هەر شێوازێكی تر كە بیەوێت بگەڕێتەوە.