ئیتاڵیاسعودیە

لوکاکۆ “ئۆکەی” کردووە بۆ ئۆفەرێکی نایاب لە سعودیە

سەرچاوەیەک بە دڵنیاییەوە قسە لەسەر پێشهاتەکان دەکات

یاریگا –

ڕۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری یانەی ڕۆما کە بە خواستن لە یانە ئینتاڵییەکەیە، هاوینی دادێ گورگەکانی پایتەخت جێ دەهێڵێت و لە ڕۆما نامێنێتەوە.

دەبابە بەلجیکیەکە دووەم وەرزێتی لەسەر یەک بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە لەلایەن چێڵسیەوە کاتێک ساڵی پاریشی هەر بە خواستن لە ئینتەر میلان بەسەر برد.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەنووس فابیۆ سانتینی کە پێگەی Goalی وەرزشی بڵاوی کردووەتەوە، لوکاکۆ هاوینی داهاتوو ڕوو دەکاتە سعودیە نەک لە ڕیزی گورگەکان بمێنێتەوە یاخود یوڤێنتوس هەڵبژێرێت. فابیۆ دەڵێت

لوکاکۆ؟ بۆ یوڤێنتوس زەحمەتە، چونکە پێشتر بەڵێی کردووە بۆ ئۆفەری ملیۆنیەکانی سعودیە. بۆیە بە هاندەرانی ڕۆما دەڵێم یەک شت لە کۆتایی ساڵەکە زۆر دڵنیایە: رۆمیلۆ ڕۆما جێ دەهێڵێت.

گۆڵکارە 30 ساڵانەکە نێوانی لەگەڵ چێڵسی باش نییە، ئەگەرچی هاوینی ساڵی 2021 بە یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکان (95.5) ملیۆن پاوەند بلووز لە ئینتەر میلانی کڕی. لەگەڵ ئەوەی وەرزی ڕابردوویش بە خواستن ئاستێک باشی بۆ ئینتەر پێشکەش کرد، ئەم وەرزەش چۆکی دانەداوە و توانیویەتی لە 18 یارییدا بۆ تیمەکەی جۆزێ مۆرینهۆ 11 گۆڵ تۆمار بکات.

پێشتریش سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ناوی لوکاکۆیان بەستبووە یانەکانی خولی سعودیەوە، دیارتریان یانەی ئەهلی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button