ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئەگوێرۆ: ئەوەندە قسە لەسەر بارسێلۆنا مەکەن

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی زۆر بە توندی وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندی کردنی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەداتەوە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی گرتە ڤیدیۆیەکی یاریزانەکەی ستیزن لە کەناڵی فەرمی خۆی لە تویچ بڵاوکردووە و سەبارەت بە دەنگۆکانی پەیوەندی کردن بە یانە کەتەلۆنیەکە دەڵێت ” هەمووتان دەنوسن بارسا، بارسا، بارسا لێمگەڕێن بزانین تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە چی رودەدات، من تاوەکو ئێستاش یاریزانی مان سیتیم “.

ئەگوێرۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەت نوێ نەکراوەتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە وەرزی داهاتوو درێسی بارسێلۆنا لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button