ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئێلچی

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئێلچی.

ئەمڕۆ كاتژمێر 6:15 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئێلچی دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانی.

بۆ ئەم یاریە زیزۆ تواناكانی هەردوو یاریزان سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدین هازاردی بۆ گەڕایەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، ڤاران ، ڕامۆس یان ناچۆ ، میندی

هێڵی ناوەند: ڤالڤێردی ، كاسیمیرۆ ، كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button