ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە: دەنگۆی رێککەوتنی ریاڵ مەدرید و رۆناڵدۆ لە ئارادایە

نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بە رێککەوتنی خۆرخی مێندیز بەڕێوبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ریاڵ مەدرید هەن بۆ ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بگەڕێتەوە قەڵای سپی لە هاوینی ئەمساڵدا.

بەگوێرەی بێین سپۆرت  مێندیز و فلۆرەنتینۆ پێرێز کۆبوونەتەوە و هەردوولا کۆکن لەسەر گەڕانەوەی ئەفسانە مێژووییەکەی مەدرید بۆ یانەکە.

ریاڵ مەدرید لە دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆوە سەرکەوتوونەبووە لە جێگرتنەوەی ئەو یاریزانەدا و خودی رۆناڵدۆش سەرەڕای تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یوڤێنتۆس، نەیتوانیوە هاوکاری یانە ئیتاڵییەکە بکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەورووپییەکانیان.

رۆناڵدۆ تەنها یەک وەرز گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتۆس ماوە و پێشبینی دەکرێت بیانکۆنێری بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button