ئینگلتەرا

هۆکاری دانیشاندنی سەڵاح لە یارییەکەی چێڵسی

یاریگا- لیڤەرپوول لە قەیرانێکی قووڵی ئەنجامه چاوەڕواننەکراواکانیدا پەلی کێشاوە بۆ کێشمەکێشی نێو ڕیزەکانی و جارێکیتر بابەتی دانیشاندنی ئەستێرەکانی ڕێدز لەلایەن یۆرگن کڵۆپەوه دەبێتە جێی مشتومڕی میدیاکان.

شەوی ڕابردوو لیڤەرپوول لەسەر دەستی چێڵسی میوان، تامی شکستێکی دیکەی کرد و درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی نێو یاریگای ئانفیڵد. لەو یارییەدا کە کڵۆپ دوای ڕاوێژێکی خێرا بە یاریدەرەکەی، موحەمەد سەڵاحی گۆڵکاری یەکەمی یانەکەی لە سەرەتای خولەکی 60 دانیشاند و دیگۆ جۆتای تازە لە پێکان گەڕاوەوەی خستە جێگەکەی.

مات کریچڵی ڕۆژنامەنووس کە لە یاریگا و لە نزیکەوە ئاگەداری ڕووداوەکانی ئەو یارییه بوو، پشتەوەی پەرده دەگێڕێتەوە و دەڵێ: “بە پێنج خولەک پێش گۆڕانکاری پێ کردنی، کڵۆپ هاواری دەکردە سەڵاح تا بگەڕێتەوە بۆ هاوکاریکردن لە هێڵی بەرگری، مەوداکە دوور بوو کەچی سەڵاح بە نابەدڵی و هێواش دهجووڵا. کڵۆپیش گوڕج ڕووی کردە یاریدەرەکە و گفتوگۆی دانیشاندیان کرد.”

ئەو ڕووداوە، بریکارەکەی سەڵاحی هێنایە کاردانەوە و بە شێوەیەکی سەیر لە تویتەری خۆیە و بە دانانی تەنها خاڵێک گوزارشی لە بڕیاری ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە کرد.

[contact-form][contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /][contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /][contact-field label=”Website” type=”url” /][contact-field label=”Message” type=”textarea” /][/contact-form]

بابەتی زیاتر

Back to top button