ئیسپانیا

پەیامی ڕۆدریگۆ دوای یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد

یاریگا-

ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە دووبارە بەشداریكردنەوەی لە یاریەكانی یانەكەی.

ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی كرد و یاریەكەبە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، ڕۆدریگۆ لە خولەكی 60 هاتە نێو یاریگا لە شوێنی ئەسینسیۆ.

لە دوای یاریەكە ڕۆدریگۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: زۆر دڵخۆشم كە توانیم مانگێك پێش وادەی خۆم بگەڕێمەوە یاریگاكان.

هەروەها نووسیوویشیەتی: دوو مانگی سەختم بەڕێكرد ، كاتێكی زۆر ناخۆش بوو ، بەلام زۆر خۆم ئامادە كرد بۆ ئەم ساتە.

” دەمەوێت سوپاسی خودا و خێزانەكەم و پزیشكەكانی ڕیاڵ مەدرید بكەم و هەموو ئەوانەی پشتگیریان كڕدم ، بەردەوام دەبم لە كاركردن تا باشتر بم و بتوانم یارمەتی یانەكەم بدەم ،بژی مەدرید ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button