ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: ئەستەمە لە داهاتوودا ببم بە ڕاهێنەر لەبەر ئەم هۆكارە

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دوای وازهێنانی لە یاریكردن پێگەی خۆی سەبارەت بە بوون بە ڕاهێنەر ئاشكرا كرد.

ئەی سی میلان لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی سێریا ئەی لە ڕۆمای بردەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

پرسیار لە ئیبراهیمۆڤیچ كرا كە ئایا ئەگەر هەیە لە داهاتوودا ببێت بە ڕاهێنەر؟ هێرشبەرەكەی ڕۆسۆنێری لە وەڵامدا ووتی: ”ئەستەمە ، بەلایەنی كەمەوە لە یاریەكەدا لە دوو تا سێ یاریزان دەدەم و لە دوای یاریەكەش هەشت یاریزانی دیكە”.

ئیبراهیمۆڤیچ لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان لەگەڵ میلان لە 21 یاریدا بەشداری كردووە و 16 گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button