
یاریگا –
تۆپی پێی ئیتاڵیا جارێکی دیکە رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە؛ داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی فەرمی لە دژی جیانلوکا رۆکی، بەرپرسی دیاریکردنی ناوبژیوانانی سێریا ئەی و سێریا بی، دەستپێکردووە.
رۆکی تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە ساختەکاریی وەرزشی و دروستکردنی فشار لەسەر ناوبژیوانان.
🚨 #AS 🇪🇸
🇮🇹 Terremoto en el calcio: el designador de árbitros Rocchi investigado por complicidad en fraude deportivo.
La Fiscalía ha abierto una investigación sobre las supuestas presiones ejercidas por el designador de árbitros.
(@sabrina_uccello) pic.twitter.com/9d1E1FbIod
— Naninho (@SrNaninho) April 25, 2026
تۆمەتەکان چین؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی Claro Sports، لێکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو فشارانەیە کە باس دەکرێت رۆکی لەسەر ناوبژیوانانی کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری دیاریکراو لە بەرژەوەندی یان هەندێک لایەنی تایبەت بدەن. داواکاری گشتی گومانی هەیە کە ئەم کارانە زیانی بە دادپەروەری وەرزشی گەیاندبێت و ئەنجامی هەندێک یاری گۆڕیبێت.
گەڕانەوە بۆ سەردەمی کالچیۆ پۆلی؟
هاندەرانی ئیتاڵیا و میدیاکان ترسیان هەیە ئەم دۆسیەیە ببێتە کالچیۆ پۆلی’ـیەکی نوێ، کە تێیدا سیستمەکە بە تەواوی بخریتە ژێر پرسیارەوە. جانلوکا رۆکی یەکێکە لە ناوبژیوانە دێرین و ناسراوەکان، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە پێگەی ئەو و تەنانەت متمانەی خولەکەش دەخاتە مەترسییەوە.
کاردانەوەی فیدراسیۆن
تاوەکوو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی لەسەر دوورخستنەوەی رۆکی نەداوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری زیاتر و بڕیاری توند دەربچێت، بەتایبەت کە فشارە میدیاییەکان لەسەر ئەم بابەتە زۆرن.



