گرنگترینمۆندیالی 2026

گورزێکی کوشندە؛ مەغریب بەفەرمی دوورکەوتنەوەی دوو ئەستێرەی لە مۆندیال راگەیاند

دوو یاریزانی دیکە لە جێگەیان بانگهێشتکران

Yariga App

یاریگا –

شۆکێکی گەورە پێکهاتەی مەغریب هەژاند دوای ئەوەی بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە کە عەبدولسەمەد زەلزوولی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداریی لە یارییەکانی مۆندیالدا بکات.

یاریزانی باڵی یانەی ریال بێتیس لە یارییە دۆستانەکەی ئەم دواییەی بەرامبەر نەرویج تووشی پێکان بوو و پشکنینە پزیشکییەکان خراپترین ترسیان پشتڕاستکردەوە؛ پچڕانی پلە دووی بەستەری ناوەوەی ئەژنۆ. چاوەڕوان دەکرێت ئەم پێکانە بۆ ماوەی نزیکەی چوار تاوەکوو شەش هەفتە لە یاریگاکان دووری بخاتەوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی مۆندیال، مەغریب هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوو جگە لە گۆڕینی ئەو لە پێکهاتەی تیمەکەدا. چاوەڕوان دەکرا زەلزوولی رۆڵێکی گرنگ بۆ تیمەکە بگێڕێت و ئەگەری زۆر بوو وەکوو باڵی چەپ بە شێوەی سەرەکی یاری بکات، لە کاتێکدا براهیم دیاز لە باڵی راست دەبوو. لە تەمەنی 24 ساڵیدا، ئەو متمانەی تەواوی محەمەد وەهبی، راهێنەری تیمەکەی هەبوو.

عەبدی زەلزوولی، هێرشبەری مەغریبی

ئەم دوورکەوتنەوەیە پاشەکشەیەکی گەورەیە بۆ مەغریب رێک پێش یاریی کردنەوەی مۆندیال لە بەرامبەر بەڕازیل. مەغریب هاوكات نایف ئەکردی بەرگریکاریشی لەدەستدا، کە ئێستا لەگەڵ مارسیلیایە و پێشتر لە ریال سۆسیداد بوو، ئەمەش هەر بەهۆی پێکانەوە.

جێگرەوەکانی ئەم دوو یاریزانە پێکراوە بۆ پێکهاتەی مۆندیالی مەغریب بریتین لە؛ ئەمین سبای لە یانەی ئانژی و مەروان سەعدوون لە یانەی فەتح. هەردووکیان بانگهێشت کراون بۆ گرتنەوەی شوێنی عەبدولسەمەد و ئەکرد لە پێکهاتەی مەغریب بۆ ئەم پاڵەوانییەتییە گەورەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button