ئه‌وروپائیتاڵیا

زانیاریی نوێ لەسەر پێکانەکەی زلاتان

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە هۆی پێکانەی بەرامبەر یانەی رۆما تووشی بووە، لەوانەیە هەفتەیەک دوور بکەوێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، هێرشبەرە سویدیەکەی رۆسێنەری گێمی دووەمی یاریی یانەکەی بەرامبەر رۆما، بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە رانیدا نەیتوانی بەردەوام بێت و یاریگای جێهێشت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە سێریائەی بەرامبەر ئۆدەنیزی بەشداری نەکات.

زلاتان ئەمڕۆ بریارە لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەیەوە پشکنینی بۆ بکرێت و دواتریش وادەی دووکەوتنەوەی بە تەواوەتی رادەگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button