یاریگا–
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی زۆری تووشی دڵەراوکێ کرد.
یاریزانە ئارجێنتیناییەکەی شازادەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لە وێنەکەدا دیارە ئەو یاریزانە ئۆکسجین واتە هەناسەی دەستکرد بەکاردێنێت، بۆیە کەسە نزیکەکانی هەر زوو پەیوەندیان پێوە کرد و نیگەرانی بوون، بەڵام دواتر لە ستۆریەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە بەکارهێنانی ئۆکسجینەکە لە پێناو ئەوەیە هەناسەیەکی زیاتر وەرگرێت و لە پێکانەکان بە دوور بێت.
ئیکاردی لە ستۆریەکەی نوسیویەتی ” لە ماڵەکەم ژوورێکی تایبەتیم هەیە و دوای یارییەکان لەم ژوورە هەناسەی دەستکرد بەکار دێنم، چونکە بۆ تەندروستیەکەم باشترە “.