یاریگا

پشکنینی یاریزانێک بە ئەرێنی گەڕاوەتەوە پێش یارییەکەی ڤێرۆنا و یوڤی

یاریگا- تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو خولە ئەورپییەکان سەری هەڵداوەتەوە و خولی ئیتاڵیش تا ئێستا چەند حاڵەتێکی جیاوازی ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی یانەی هیلاس ڤیرۆنا، پشکنینی یەکێک لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە بە ئەرێی گەڕاوەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەکەیە. ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە تەواوی یاریزان و دەستەی یانەکە ڕەچاوی ڕێکارە تەندروستیەکانن.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمشەو هیلار ڤیرۆنا لە یاریگای خۆی میوانداریی یوڤێنتوس دەکات لە میانی هەفتەی 24ی سێریائەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button