ئیتاڵیائیسپانیا

ئاستە بەرزەکەی لۆکاتێلی ڕیاڵ و یوڤێنتوسی خستۆتە کێبڕکێوە

یاریگا- هەریەکە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس چوونەتە کێبڕکێی گواستنەوەی مانوێل لۆکاتێلی.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە لەوەتەی ساڵی 2018-2019 بە خواستن لە ئەی سی میلانەوە ڕووی کردۆتە ساسۆلۆ و لە 2019 وەک گرێبەستی هەمیشەیی گواستراوەتەوە، توانیویەتی ئاستێکی بەرچاو پێشکەش بکات و خۆی بنوێنێ.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیتاڵی نرخی ناوەڕاستکارەکەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ دیاریی کردووە. ئاستی ناوبراو سەرنجی ڕیاڵ و یوڤێنتوسی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و باس لەوە دەکرێت هاوینی داهاتوو کێبڕکێی نێوانیان بەهێزتربێ بۆ پەلکێش کردنی لۆکاتێلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button