ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: یاریزانێکی بارسێلۆنا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا ناکات

یاریگا
میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی پێکان بەشداریی یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر سێڤییا ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردووە ناوەڕاستکارەکەی یانەکەیان بە هۆی پێکان لە پاژنەی قاچیدا، بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەیان ناکات. سەرچاوەکە باسی لە وادەی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە نەکردووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی ئەو یانەیە زانیارییان دەستکەوتووە بۆ یارییەکەی جامی شا دەگەڕێتەوە.

بارسێلۆنا سبەی شەممە کاتژمێر 18:15 بە کاتی هەولێر، لە گەڕی 25ـی لالیگا لە یاریگای سانچێز پیز خوان دەبێتە میوانی سێڤییا.

بابەتی زیاتر

Back to top button