چامپیۆنزلیگ

ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئەتلانتا ناتوانێت بەشداری بكات

یاریگا-

یەكێك لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ناتوانێت لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر ئەتلانتا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشداری بكات.

ڕیاڵ مەدرید توانی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ئەتلانتا بباتەوە لە یاریگای یانە ئیتاڵیەكە بەوەش پێیەكی خۆی لە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە جێگیر كرد.

لە خولەكی 23ی یاریەكە كارلۆس كاسیمیرۆی بەڕازیلی و ناوەڕاستكاری یانە شاهانەكە كارتێكی زەرد بەڕوویدا بەرزكرایەوە و بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتە زەردەكانیەوە ناتوانێت لە یاری گەڕانەوە بەشداری بكات.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید بەهۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانیەوە دەناڵێنێت و بە جۆرێك 9 ئەستێرەی سەرەكی پێكانیان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button