ئه‌مریکا

سەرۆکی وڵاتی ئەرجەنتین فڕۆکە تایبەتەکەی مێسی بە کرێ دەگرێ

یاریگا- سەرۆکی ئەرجەنتین بووەتە جێی مشتومڕی شەقامی وڵاتەکەی دوای دابین کردنی ئەو فڕۆکەیەی کە بۆ گەشتەکەی مەکسیک گرتوویەتی.

دوای ئەوەی ئالبێرتۆ فێرناندێز، سەرۆکی وڵاتی ئەرجەنتین لەلایەن هاوتا مەکسیکییەکەیەوە بانگهێشتنامەیەکی پێ دەگات بە مەبەستی ئامادەبوونی لە یادی 200 ساڵەی سەربەخۆیی مەکسیک، ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاستییەکی سەیر ئاشکرا دەکات کاتێ بڵاوی کردۆتەوە کە فێرناندێز فڕۆکە تایبەتەکەی لیۆنێل مێسی بە کرێ گرتووە بۆ ئەو سەردانەی.

سەرچاوە ئیسپانییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سەرۆکەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژی گەشتەکەی، فڕۆکەکەی مێسی بە 160 هەزار دۆلار گرتووە.

بۆ بیرهێنانەوە، مێسی ساڵی 2018 ئەو فڕۆکەیە کڕی کاتێک لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو. دەگوترێت بەهاکەی خۆی دەدات لە 15 ملیۆن یۆرۆ. هەمیشەیش لە ڕۆزاریۆی شوێنی لەدایکبوونی دەیهێڵێتەوە کاتێک خۆی لە ئەرجەنتین نەبێ، هەر بۆیە سەرۆکی وڵاتەکەی ئەوەی بە دەرفەت زانیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button