ئه‌وروپائیسپانیا

ڤیکتۆر فۆنت هاندەرانی باسێلۆنا توڕە دەکات

یاریگا
ڤیکتۆر فۆنت، یەکێک لە پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی باسێلۆنای ئیسپانیا گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە ئەستەم دەزانێت.

پاڵێوراوەکەی بلاوگرانا بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گوتووە ” گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجیەکە لە توانای ئێمەدا نابێت، سەرەتا پێویستە ژێر خانێکی بەهێز بونیاد بنێینەوە ئینجا بیر لە گواستنەوەی یاریزانی گرانبەها بکەین، بارسا لە دۆخێکی خرابدایە و کاری لە پێشینەی ئێمە رێکخستنەوەی پێکهاتەی ئێستایە و ناکرێت بیر لە پرۆژەی زۆر گەورە بکەینەوە “.

فۆنت بەم لێدوانەی هاندەرانی بارسێلۆنای توڕە کردووە، چونکە ئەوان چاوەڕێ ئەوە دەکەن هاوینی داهاتوو لە نێوان مباپێ و هالاند، یەکێکیان بۆ یانەکەیان بگوازرێتەوە.

Back to top button