ئه‌وروپائیسپانیا

فۆنت: میسی رازی بووە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە

یاریگا
ڤیکتۆر فۆنت، یەکێک لە پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا دڵنیایە لە مانەوەی لیۆنێل میسی لە یانەکەیان.

بەربژێرەکەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گوتووە ” بەڵێنم بە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەمانداوە، هەر کاتێک بووە سەرۆکی بلاوگرانا، ئەو کات چاڤی هێرناندێز وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان دەکات، بۆیە گۆڵکارە ئارجێنتیناییەکەش بەم پرۆژەیە دڵخۆشە و ئامادەیە لە یانەکەی بەردەوام بێت “.

فۆنت هەر لە سەرەتای خۆ پاڵاوتنی بۆ سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا کە بریارە مانگی سێ ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بکرێن، بەڵێنیداوە چاڤی بکاتە راهێنەری یانەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!