ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئالابا دەبێتە هۆی ئەوەی رامۆس ریال مەدرید جێبێڵێت

یاریگا
دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە، بەرگریکارەکەی باڤارییەکان بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، وەرزی داهاتوو یاریی بۆ شایانەکان دەکات، بۆیە نابێت گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەک بکات، ئەمەش وا دەکات رێگای چوونی سێرخیۆ رامۆس لەو یانەیە خۆشتر بکات، چونکە کارگێری یانە مەدریدیەکە لەو بڕوایەدان بەرگریکارە نەمساییەکە دەتوانێت ببێتە شوێنگرەوەیەکی باش بۆ کاپتنەکەیان.

رامۆس وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button