ئه‌وروپائینگلتەرا

هاندەرانی لیڤەرپوول پشتگیری راهێنەرەکەیان دەکەن

یاریگا
بڵاوبونەوەی دەست لەکارکێشانەوەی یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، هاندەرانی ئەو یانەیەی هێنایە دەنگ.

ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک لە بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە، راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز بریاریداوە واز لە پۆستەکەی بێنێت، هەر بەم هۆیەوە بەشێک لە هاندەرانی ئەو یانەیە لە دەوروبەری یاریگای یانەکەیان گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و بانەرێکیان هەڵواسیوە و وەکو پشتگیریەک لە راهێنەرەکەیان لەسەری نوسراوە ” یۆرگێن کلۆپ، تۆ بە تەنیا ناڕۆیت “.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیانە، جەیمز پیرس رۆژنامەنوس لە لیڤەرپوول ئیکۆ ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و بڵاویکردووە، کلۆپ لەسەر پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button