ئه‌وروپا

دیپای: نامەوێت بەراورد بكرێم بە بێنزیما

یاریگا-

میمفیس دیپای هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسی ڕەتی دەكاتەوە بەراورد بە كەریم بێنزیمای ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید بكرێت.

لیۆن توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ستراسبۆرگ بباتەوە و دیپای دوو گۆڵی یاریەكەی تۆمار كرد.

بەو دوو گۆڵە دیپای كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەكەی گەیاندە 67 گۆڵ و پێش بێنزیما كەوت كە لە ساڵەكانی 2004 بۆ 2009 یاری بۆ لیۆن كرد.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لیكیپ دیپای ووتی: بێنزیما هێرشبەرێكی نایابە ، ئەو بەردەوامە لە گۆڵ تۆماركردن ، بەڵام نامەوێت بەراوردی ئەو بكرێم.

هەروەها ووتیشی: دڵخۆشم بە ئاست و گۆڵەكانم لەگەڵ یانەكەم ، بێنزیما ئیلهامێكە بۆ من ، شانازی دەكەم كە كۆی گۆڵەكانی ئەوم تێپەڕاند لەگەڵ لیۆن.

شایەنی باسە لە ساڵی 2017 لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە دیپای پەیوەندی بە ئۆڵۆمپیك لیۆنەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button