ئه‌وروپائیسپانیا

دیپای چارەنووسی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا یەكلاكردەوە

یاریگا-

میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاكردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دیپای نزیكە لە جێهێشتنی بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا و یاریزانەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئۆفەری لە یانەكانی ئیتاڵیەوە بۆ هات.

گرێبەستەكەی دیپای لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی زستانەدا هەریەك لە هێرشبەران فێران تۆرێس و ئاداما تراوری و پیر ئیمیریك ئۆبامیانگی هێنایە ڕیزەكانیەوە ، دیپای لە ئێستادا خۆی لە بارودۆخێكی سەختدا دەبینێت و نازانێت چاڤی بە هەبوونی ئەو هێرشبەرانە پشتی پیدەبەستێت یاخود نا.

سبەینێ یەكشەممە بارسێلۆنا دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button