ئه‌وروپائیسپانیا

یەكەم لێدوانی دیپای دوای پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە

یاریگا- 

میمفیس دیپای ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە.

یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەكی فەڕمی ڕایگەیاند كە میمفیس دیپای هێرشبەری پێشووی ئۆڵۆمپێك لیۆن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كردووە.

لای خۆیەوە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی پەیوەندیكردنی بە بلاوگراناوە هێرشبەرە 27 ساڵانەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ” خەونی گەورەی منداڵیمە ، خەونێكی گەورە ، زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەوە بكەم ”

شایەنی باسە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووە بڕی هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی دیپای نیو ملیار یۆرۆیە.

دیپای وەرزی ڕابردوو لەگەڵ لیۆن بەشداری 40 یاری كرد و توانی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button