ئینگلتەرا

فۆدین: خەون بەوەوە دەبینم لە مانچێستەر سیتی واز لە یاریكردن بهێنم

یاریگا- فیل فۆدین یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر سیتی هەمان وڵات ، ڕایگەیاند خەون بەوەوە دەبینێت لە سیتی واز لە یاریكردن بهێنێت.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ” دەیلی مەیل” ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ووتی:

”ناتوانم خۆم بە درێسی یانەیەكی دیكەوە ببینم ، من هەر لە مندالیەوە هاندەری ئەم یانەیەم ”.

هەروەها ووتیشی: شتێكی نایابە درێسی ئەو یانەیە بپۆشیت كە هاندەری بیت.

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول ووتی: لیڤەرپول یانەیەكی نایابە ، یاریزانی نایابیان هەیە ، یاریەكی گرنگ دەبێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ لە یاری لوتكەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئەنفێڵد ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button