ئیسپانیا

ڤیدیۆ- ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید لە 155 چركەدا هاتریك دژی ڤالینسیا تۆمار دەكات

یاریگا- لە یاری نێوان خانمانی ڕیاڵ مەدرید و خانمانی ڤالینسیا هێرشبەرێكی ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی 155 چركەدا هاتریكی تۆمار كرد.

خانمانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالینسیا یاریانكرد و مەدرید توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە بباتەوە.

هێرشبەری سویدی كۆسۆڤار ئاسلانی ناسراو بە ” ئیبراهیمۆڤیچی خانمان ” توانی لە ماوەی كەمتر لە سێ خولەك هاتریك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button