ئیسپانیا

بەیاننامەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە نەشتەرگەریەكەی ڕامۆس

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی ڕایگەیاند كاپتنی یانەكەیان سێرجیۆ ڕامۆس نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام دراوە.

لە یاری سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو ئەستێرەكەی مێرینگی تووشی پێكان بوو.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ شەممە ڕامۆس نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆی چەپیدا بۆ كراوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە مانوێل لایز سەرپەرشتی نەشتەرگەریەكەی كردووە بە چاودێری ستافی پزیشكی ڕیاڵ مەدرید.

لە بەیاننامەكەی یانە شاهانەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی كاپتنەكەیان ئاشكرا نەكردووە ، بەڵام بەپێی ڕۆژنامەكان بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و لە 10 یاری داهاتووی یانەكە بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button