ئه‌ڵمانیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

دوو یانەی ئینگلیزی گەنجینەکانیان بۆ هالاند دەشکێنن

یاریگا- دوو یانەی ئینگلیزی دەکەونە پێشبڕکێیەکی توندەوە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بە دوو دەستەوارەی دڵگرەوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هالاند کە تا 2022 لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند هەیەتی، بڕی 68 ملیۆن پاوەندە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، هەر یەکە لە یانەکانی چێڵسی و مان سیتی بە دەستپێشخەری ماددی زەبەلاحەوە لە ئەستێرە نەرویجییەکە دەچنە پێشەوە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات، هاوینی داهاتوو بلووزی لەندەنی بە بڕی 100 ملیۆن پاوەندەوە دەچنە مامەڵەی کڕینی هالاندەوە و، هەرچی مان سیتییە بە جۆرێکیتر دەیەوێت ئەو گۆڵکارە لێهاتووە بڕفێنێت و ئەمەیان مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەندی بۆ دیاریی کردووە. کە دەیکاتە یەکێک لە خاوەن مووچە بەرزەکانی نێ یاریزانەکانی تۆپی پێ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!