ئیسپانیا

یاریزانێكی دیكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی یاریزانێكی دیكەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە پەڕەی فەڕمی یانەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند دوای كۆتا پشكنینە پزیشكیەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە كە یاریزان موسا دیمبلی هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

هەروەها ڕاشیانگەیاند بە پێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی خولی ئیسپانی یاریزانەكە لە ماڵی خۆی تا ماوەی دیاریكراو كەرەنتین دەكرێت.

شایەنی باسە دیمبلی چوارەم یاریزانە لەم هەفتەدا تووشی ڤایرۆسەكە بێت لە دوای هەریەك لە جواو فیلیكس و كاراسكۆ و هێرمۆسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button