یاریگا

ئەگوێرۆ تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە راهێنانەکانی یانەکەی

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە، گۆڵکارەکەی ستیزن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، 21ـی مانگی رابردوو لەو پەتا جیهانیە رزگاری بوو و چاوەڕێ دەکرا دوای چەند رۆژێک بگەڕێتەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا بەشداری راهێنانەکانی نەکردووە.

ئەگوێرۆ تاوەکو ئێستاش چارەنوسی دیار نیە و چاوەڕێ دەکرێت بەشداری یاریی هەفتەی داهاتووی یانەکەشی نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button