فه‌ره‌نسا

نەیمار باس لە داهاتووی خۆی دەكات لەگەڵ پاریس سان جێرمان

یاریگا-  نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داهاتووی خۆی لەگەل یانەكەی ئاشكرا دەكات.

گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ كەناڵی ”TF1 ”ی فەڕەنسی نەیمار ووتی: من ئێستا زۆر دڵخۆشم ، هەست بە بەختەوەریەكی زۆر دەكەم ، شتەكان زۆر گۆڕاون ، ناڵێم ڕێك چی ڕوویداوە ، نازانم من لێرە گۆڕاوم یان شتی دیكە ڕوویداوە ، ئێستا هەست بە باشی دەكەم ، خۆم گونجاندووە و ئارامترم ، من زۆر دڵخۆشم و دەمەوێت لە پاریس سان جێرمان بمێنمەوە.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم مباپێش لێرە بمێنیتەوە ، بێگومان ئەمە خواستی هاندەرانیشە ، دەمەوێت پاریس ببێتە یانەیەكی نایاب.

بابەتی زیاتر

Back to top button