ئیسپانیا

وەڵامی داواکەی بارسێلۆنا درایەوە سەبارەت بە سزاکەی مێسی

یاریگا- لیژنەی بەڕێوبردنی کێبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی داواکەی بارسێلۆنایان دایەوە کە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادنی مێسی پێشکەشی یەکێتیەکەیان کردبوو.

کاپتنەکەی بلاوگرانا لە میانی یاریی کۆتایی جامی سووپەری ئیسپانی بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کرایە دەرەوە دوای ئەوەی بە شێوەیەکی توند لە یاریزانێکی ئەتڵەتیک بیڵباوی دا.

لیژنەکە بۆ دوو یاریی سزای ڕاگرتنی مێسی دەکرد، کە یەکێکیان لە جامی شا بوو تێیدا لیۆ نەیتوانی بە هۆی ئەو ڕاگیرانەوە بەشداری بکات. وەڵامی داواکەی بلاوگرانا بێ ئاکام بوو کە بریتی بوو لە ڕاگرتنی کاپتنەکەیان بۆ تەنها یارییەک، بەڵام ئەمڕۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردەوە کە لیژنەی بەرپرسیار سزاکە وەک خۆی دەهێڵێتەوە و بەوەش گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسا یاریی داهاتووش ناتوانێ بەرامبەر ئێڵچێ یاریی بکات لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button