ئیسپانیا

بەژمارە : نرخی سەرجەم یاریزانەكانی ئەلكۆیانۆ كەمترە لە نزمترین نرخی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- یانەی ئەلكۆیانۆی پلە سێی ئیسپانیا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی ڕیاڵ مەدرید.

یانە پلە سێیەكە توانی ئەنجامەكە لە شكستەوە بگۆڕێت بۆ بردنەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.

سەرەرای ئەوەی ئەلكۆیانۆ بە 10 یاریزانەوە یاریان دەكرد بەڵام توانیان لە گێمی دووەمی زیادكراودا گۆڵی دووەم لە یانە شاهانەكە تۆمار بكات و لە قۆناغی 32 بیانكەنە دەرەوەی جامەكە.

بەپێی داتا و زانیاریەكانی ” ترانسفەر ماركێت ” نرخی سەرجەم یاریزانەكانی ئەلكۆیانۆ 2.6 ملیۆن یۆرۆیە ، ئەوەش واتە كەمتر لە نرخی نزمترین نرخی  یاریزانێكی مێرینگی.

گۆڵپارێزی دووەمی ڕیاڵ مەدرید لۆنین خاوەنی نزمترین نرخی یانە شاهانەكەیە بە 3 ملیۆن یۆرۆ بەڵام لە كۆی هەموو یاریزانەكانی ئەلكۆیانۆ زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button