ئیتاڵیائیسپانیا

میلان دەیەوێت دوو یاریزانی بارسێلۆنا بگوازێتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت دوو یاریزانی بارسێلۆنا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی ڕۆژنامەی ” لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ” و تۆڕی ” ESPN ” میلان دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا هەریەك لە ساموێل ئۆمتیتی و جونیۆر فێربۆ بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەروەها سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكرا كرد كە بارسا دەیەوێت دەستبەرداری ئۆمتیتی بێت لەبەر موچە زۆرەكەی كە دەگاتە 6 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا، سەرەڕای ئەوەش نایەوێت پەلە بكات لە فرۆشتنی تا ئیریك گارسیا نەگوازنەوە.

هەروەها لای خۆیەوە ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلان پێی وایە ئەو دوو یاریزانە پاڵپشتیەكی گەورەن بۆ هێڵی بەرگری یانەكە وكێشەی پێكانەكانی ئەو هێڵە چارەسەر دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button