ئیسپانیافه‌ره‌نسا

یەكەم لێدوانی فەرمی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە گواستنەوەی میسی

یاریگا- لیۆناردۆ ئاراوخۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە لە ئێستادا یانەكەی خەون بە گواستنەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە نابینێت.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و یاریزانەكە ئازاد دەبێت لەوەی پەیوەندی بە هەر یانەیەكەوە بكات.

لە لێدوانییدا بۆ فرانس فوتبۆل لیۆناردۆ ووتی:” یاریزانی نایابی وەك میسی هەمیشە لە لیستی پاریسدا دەبن ، بەڵام بێگومان لە ئێستادا كاتی ئەوە نیە باسی بكەین یان خەونی پێوە ببینین ، بەڵام ئێمە لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی دەكەین”.

لیۆناردۆ

بەپێی بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی ڕۆشتنی میسی بۆ پاریس لەبەرامبەر ڕۆشتنی مباپێ دەبێت لە یانە فەڕەنسیەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button