ئه‌ڵمانیا

فەرمی؛ بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند.

باڤارییەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیانەوە رایانگەیاند مانوێل نۆیەر تا ساڵی 2027 لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت.

گرێبەستی ئێستای گۆڵپارێزە 40 ساڵیەکە لەم هاوینە بەسەردەچێت، بەڵام وەک لە راگەیاندنەکەیاندا هاتووە پێویستبوون بە رۆحیەتی کاپتنە ئەفسانەییەکەیان بۆ هێشتنەوە لە تیمەکەدا، وایکرد بڕیاری درێژکردنەوەی بدەن.

بەو درێژکردنەوەیە، مانوێل بۆ 16 وەرزی لەسەریەک لەگەڵ بایرن بەردەوام دەبێت لەوەتەی ساڵی 2011 بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە شالکێ گواسترایەوە بۆ ئالیانز ئارێنا.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button